هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە و سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکەش بریندار بوون.
ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2019.6.13 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "زڵێ"ی بانە تەقەیان لە کاسبکارێک کردووە و لەناو باخەکەی خۆی کوشتوویانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی"محەممەد حوسێنزادە"یەو تەمەن ٣٣ ساڵ و کوڕی عوسمان .
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕای گەیاندووە محەمەد خاوەن بار بووە و هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناو باخەکەی خۆیدا دوای ئەوەی بێڕێزییان پێ کردووە داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە مەودای چەند مەتری کوشتوویانە، کە خەڵکی ئاوایی زڵێ" بووە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
هەروەها ئێوارە سێشەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریکی خەڵکی ئاوایی "بوبانیە"ی سەردەشت بە ناوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد خاڵوەیسە و، بە دوو فیشەک پێکراوە و یەکێک لە فیشەکەکان بەر گورچیلەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ گوێزراوەتەوە.
ئەوەشهاتووە هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی خدر لە کاتی هەڵاتن دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە هەڵدێرێک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.