پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد ئەو جوتیارانه‌ی ده‌غڵودانه‌كانیان سوتاوه‌و زیانیان پێگه‌یه‌نراوه برایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر دراو قەرەبوو دەکرێنەوە.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بەماڵپەڕی سپی، راگەیاند " دوای ئه‌وه‌ی دكتۆره جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی به 62 ئیمزاوه پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و جوتیارانه‌ی كه زه‌وی و زار‌و ده‌خڵودانیان سوتاوه برده په‌رله‌مانی عیراق، بڕیار له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه درا".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە کە سەر بەلیستی یەکێتی یە، دەڵێت " ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاریدا كه لیژنه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته پێكبهێنرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه بكرێن كه ده‌خڵودان و پوش و پاوان و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانیان سوتاوه،زیانه‌كان تۆماربكرێن و دواتر قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه".
لەسەرەتای بەهارەوە دەغلودانێکی زۆری جوتیارانی پارێزگاکانی عێراق، لە پێشیشیانەوە کەرکوک و موسڵ و دیالە بە پێی بەرنامەیەک دەسوتێنریت و زیانێکی مادی زۆر لە جواتیارانی کوردی ناوچە جێناکۆکەکان کەوتووە.