لە پەرلەمانی عیراقەوە هۆشداری دەدرێتە هه‌رێم

پەرلەمانی عیراق لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌كانی(دارایی، یاسایی و نه‌وت و وزه‌) پێكهێنا و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش هۆشداری ده‌دات.

به‌ختیار شاوەیس، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ په‌یجی تایبەتی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی "ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریدا كه‌ لیژنه‌ی (نه‌وت و لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی یاسایی) به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و سكاڵایه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ ساڵی 2014 له‌سه‌ر توركیا كردویه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا".

به‌ختیار شاوەیس رایده‌گه‌یه‌نێت،"زه‌نگی وریاكه‌ره‌وه‌یه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم تێبگات و چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆسێیه‌ بكات".


PM:01:19:15/06/2019