سەرۆكی هەرێم و نەجمەدین كەریم كۆبوونەوە

دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە گەڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك كۆبووەوە.

میدیای پارتی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر لەگەڵ نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركووك كۆبووەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پاش دەستگیركردنی بۆ ماوەیەكی كەم لە وڵاتی لوبنان شەوی ڕابردوو نەجمەدین كەریم، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان.

نەجمەدین كەریم بە تۆمەتی "گەندەڵی دارایی و ئیداری" چەند دۆسیەیەكی لەدژ جوڵێندراوە و بەگوێرەی دادگای عێراقی "تۆمەتبارێكی هەڵهاتووە".



PM:03:06:16/06/2019