ناوەرۆکی كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی و بزوتنەوەی گۆڕان

كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی و گۆڕان کۆتاییهات و ناوەرۆکی کۆبوونەوکە ئاشکرادەکرێت.

لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی نێوان وەفدی مەسرور بارزانی و گۆڕان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، مەسرور بارزانی كاندیدی ڕاسپێردراوی حكومەت ڕایگەیاند "ئێمە هیوادارین پێش پشووی پەرلەمان، كارەكانی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكەین، ئەوەش پەیوەستە بەوەی كە لایەنەكان ئامادەبن و سیڤی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن، دڵنیام گۆڕانیش لەو ماوەی دیاریكراودا دەتوانێت ناوی كاندیدەكانی ئامادە بكات".

سەبارەت بەكۆی سەردانەكانیش، مەسرور بارزانی وتی: خۆشحاڵ بووم لەگەڵ سەرجەمیان و ئەو ئەو هەستەمان بینی كە كابینەی حكومەت زوو پێكبێت، هیواداریشین بتوانین ئەو بەڵێنە ببەینەسەرو لەكاتی خۆیدا حكومەت پێكبهێنین.

هاوکات جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ئێمە ڕێكەوتنمان هەیە لەگەڵ پارتی و بەسەرجەم بڕگەو خاڵەكانییەوە پابەندین، بەڵێنیشمان پێداون لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا سیڤیەكانیان بۆ بنێرین، لەئێستاشدا سەرقاڵی یەكلاكردنەوەی ناوەكانین.



PM:04:49:17/06/2019