لە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا دەمەقاڵێ دروستدەبێت

لە دواکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا کە ١٥ ی حوەزەیران لە سلێمانی سازکرا، دەمەقاڵی لەنێوان چەند بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکەدا روویداوە.

لە کۆبوونەوەی ١٥ ی حوزەیرانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لەلایەن میدیاکانی یەکێتی یەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هیچ راگەیاندنێک بڵاونەکرایەوە، دەمەقاڵی دروستبووە.

ئەو کۆبوونەوەیە کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر رێککەوتن لەگەڵ پارتی و چۆنێتی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی پارتی کە بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دوو شەممە گەیشتە سلێمانی، دەمەقاڵێ لەنێوان حاکم قادر ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شێخ جەعفەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەلایەک، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی سکرتێری گشتی کۆچ کردوو، تاڵەبانی دروستبووە.

تا ئیستا وردەکاری دەمەقاڵێکە نەزانراوە بە دیاریکراوی لەسەر چی بووە، "سپی" پەیوەندیکرد بە چەند بەرپرسێکی ئەو حیزبەوە، بەڵام کەسیان ئامادەنەبوون لەو بارەیەوە قسە بکەن.

ئەمڕۆش ١٧ی حوزەیران مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی پارتی گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ وەفدێکی یەکێتی و سۆسیالیست و گۆڕان، بە جیا کۆبوەوەو دوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی کەشی کۆبوونەوەکانی بە" ئیجابی " وەسف کرد.



PM:08:49:17/06/2019