نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەریەک لە نەوتی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمشێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ١٨ی حوزه‌یران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به ٦٠ دۆلار و ١٧ سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به ٦٢ دۆلار و ١٧ سه‌نت بوو.
هاوکات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به ٥٢ دۆلار و ٤٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به ٥٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.