به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى داخستنى دوو شه‌قامه‌وه شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٨ی حوزەیران رادیۆى ترافیكى سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى لە پەڕەی تایبەتی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه " شه‌قامی قه‌نات له داره‌سوتاوه‌كه تا به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و له خوار فلكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر تا به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن به‌ربه‌ست ده‌كرێت".
رادیۆکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی ئەو دوو شەقامە به‌هۆی قیرتاوكردنه‌وه‌یە.