مەلا مەزهەر خوراسانی عەمرەی بۆ مورسی ئەنجامدا

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019 مەلا مەزهەر خوراسانی كەسایەتی ئاینی كوردستان عومرەیەكی بۆ موحەمەد مورسی سەرۆكی كۆچكردووی میسر ئەنجامدا.

مامۆستا مەزهەر خوراسانی خاوەنی كەناڵی "سروشت"ی ئاینی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ، لە دوای كۆچی دوایی موحەمەد مورسی نوسیویەتی " سبەی عومڕەیەكت بۆ دەكەم سەركردەكەم ، بڕۆ بۆ لای واح الاحد ".

مامۆستا مەزهەر خوراسانی نوسیویەتی "بڕۆ بۆ لای ئەحكم الحاكمین ..خوات لەگەڵ تاكو پێت شاددەبینەوە ".

لە كۆتاییدا نوسیویەتی: يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّة فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي



ئه‌م بابه‌ته ‌1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:50:18/06/2019