بارەگای بارزانی کە گوزارشت لە رای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات لەسەر قسەکانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات قسەکانی بێ مستەوان و "ئەوە ناهێنێت وەڵام بدرێنەوە".
لە راگەیاندراوێکدا بارەگانی بارزانی دەڵێت " "وتەكانی مەحموود سەنگاوی كە لە ئەوپەڕی نزمی و بێ ئاستیدا بوون، ئەوە ناهێنێ وەڵام بدرێتەوە. چونكە مێژوو و كردەوەكانی ئەو كەسە دیار و ئاشكرایە، مافیا و تاڵانچی و بكوژ هی ئەوە نین وەڵامیان بدرێتەوە".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ قسەکانی وتەبێژی یەکێتی کراوەو دەڵێت" لەگەڵ ئەوەشدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و گوتەبێژەكەی زۆر جوانتر بوو بێ دەنگ بانە، نەك ئەوەی بەیاننامەیەكی شەرمنانە و بێ ناوەڕۆك لە بەرانبەر وتەكانی تاڵانچییەك بڵاو بكەنەوە كە بە نەفەسی تێكدانی ڕەوشی كوردستان و شێواندنی ئاسوودەیی كۆمەڵایەتیی خەڵك قسەی كردووە".
ماوەیەکە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی وەک سەردەمی مەلا مستەفا سەرۆکی کۆچکردووی پارتی بەناوی بارەگای بارزانی یەوە راگەیاندن بڵاودەکاتەوە، کە گوزارشتە لەرای سەرۆکی ئێستای پارتی.
مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وتارێكدا لەکۆبونەوەی رێكخستنه دێرینه‌كانی یەکێتی له‌شارەکانی کفری و کەلار و دەربەندیخان، بەتوندی هێرشیکردە سەر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و وتی، "ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و كاته خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای هێزی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌دا به ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له یه‌كێتی نیشتمانی به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت".