" ئەو تۆمەتبارانەی دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر کچێکی ٨ ساڵە ئازادکران"

باوکی ئەو کچە ٨ ساڵەی کە دەستدرێژی سێکسی کرایە لەلایەن دوو پیاوەوە بە هاوکاری زڕ دایکەکەی، ئازاد کران.

لوقمان ئیسماعیل باوكی "لاڤان' ئەو كچە تەمەن هەشت ساڵانەی كە دەستدرێژی كرایەسەر بە مالپەڕی میللەتی ڕاگەیاند، "دوو پیاو بەهاوكاریی زڕدایكی "لاڤان"ـی هەشت ساڵان و زڕپوورەكەی لە 4/3/2019 كچەكەمیان ڕفاند و پاش سێ سەعات دۆزیمانەوە، دوای پشكنینی پزیشكیی دەركەوت لاڤان دەستدێژیی كراوەتە سەر و ماددەی هۆشبەری پێدراوە، منیش سكاڵام لەسەر تۆماركردن و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و ددانیان بە تاوانەكەیاندا نا".

باوکی کچەکە دەڵێت " لە ئێستادا زانیاریم پێ گەشتووە كە تۆمەتبارەكان ئازاد كراون، بۆیە سەردانی بنكەی پۆلیسی ڕاستیمكرد و بۆمدەركەوت بەبڕیاری دادگا و بە كەفالەت ئازاد كراون".

باوكی لاڤان جەختیشكردەوە، بەرپرسێكی پارتی لەپشت ئازادكردنی تۆمەتبارانی دەستدرێژی سەر لاڤانن، بۆیە داوا دەكەم دۆسیەی كچەكەم بەڕێڕەوی یاسایی خۆیدا بڕوات، بۆ ئەوەی كێشەی كۆمەڵایەتیی گەورەتری لێ نەكەوێتەوە.




PM:07:56:19/06/2019