هەپەگە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەهۆی هێرش و پەلاماردان و ئۆپەراسیۆنی تورکیاوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كەتیایدا ئاماژە بەوەكراوە:

١٩ی حوزەیران، كاژێر 23:50 خولەك فڕۆكە جەنگییەكان و كۆپتەرەكانی سوپای توركیا گردی ستوونا-یان بۆردومان كردووە كە دەكەوێتە سنووری ناوچەی چەلێی سەر بە پارێزگەی جۆلەمێرگ.

٢٠ی حوزەیران، كاژێر ١ كۆپتەرەكان گردی "شەهید كارۆخ" و دەوروبەری گوندی بێدەهیان بۆردومان كردووە. دوای بۆردومانە سەختەكە سوپای توركیا بە كۆپتەری سكۆرسكی سەربازی لە گردی ستوونا دابەزاندووە. جموجۆڵی فڕۆكە سیخووڕییە بێ فڕۆكەوانەكان لە ناوچەكە بەردەوامە.

٢٥ی نیسان، سوپای توركیا لە گوندەكانی ئاشكان، كۆخان، گۆڤەندێ، ئارجو و خۆزل-ی سەر بە ناوچەی شاخێی پارێزگەی وان دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیركاری كردبوو. سوپای توركیا كە تا ٢٧ی نیسان هیچ ئەنجامێكی لەو ئۆپەراسیۆنە بەدەستنەهێنا، چەند هاوڵاتییەكی دەستگیر كردووە.

١ی ئایار، سوپای توركیا لە گوندی ئاشكان-ی سەر بە ناوچەی شاخێ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی داگیركاری كردووە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا باخچە، كێڵگە، ماڵ و كەلوپەلی گوندنشینان سووتێنراوە‌ و هەمان ڕۆژ بەبێ ئەنجام داگیركەران كشاونەتەوە.

١٩ی حوزەیران، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا دەڤەری كانیشكا-ی سەر بە هەرێمی زاپ-ی سنووری هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان كردووە. لەم بۆردومانەدا "هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشتووە."


AM:10:22:21/06/2019