قائیمقامی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای سەرەكی كۆیە-هەولێر بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە دادەخرێت.
قایمقامیەتی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە 22/06/2019، ڕێگای سەرەكی كۆیە – هەولێر تا دەگاتە دێگەڵە لە كاتژمێر 12:00ەوە دادەخرێت".
ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕێگاكە كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ دەكرێت و بەهۆیەوە دادەخرێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، ئۆتۆمبێلی بچوك ڕێگای هەیبەسوڵتان – سماقۆڵی بەكاربهێنن و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ڕێگای سێگردكان -بەستی شەرغە بەكاربهێنن.