تونێلی دەربەندیخان بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت

هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، سبەینێ لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانییەوە تاوەكو 1ی پاشنیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، سبەینێ یەكشەمە 23ی 6ی 2019 بەمەبەستی بەدواداچون بۆ كێشەو گرفتەكانی تونێلی دەربەندیخان، لیژنەیەكی هونەری لەپارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی دەربەندیخان دەكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆئەو مەبەستە تونێلی دەربەندیخان لەكاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاكو كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ دادەخرێت، ڕێگای ئۆتۆمبێلی بچوك دەكەوێتەسەرشاخ و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕادەگیرێت تا تونێل دەكرێتەوە بەمەبەستی دروست نەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ.



PM:04:35:22/06/2019