سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان ئاشكرایكرد، کە قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا ده‌ستپێده‌كات.
رۆژی پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان سەردانی بەغدای کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوەو رۆژی دواتر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نێچیرڤان بارزانی بە ئاژانی ئەنادۆڵی راگەیاند"ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانمانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردنمان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. خۆشحاڵم به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
وتیشی، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به دوور و درێژیی تاوتوێی چۆنێتیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، توركیا و سه‌رجه‌م عێراق، كرد. هەروەها باس له‌و بابه‌تانه کرا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هەروەها وتی، باوه‌ڕم وایه قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، توركیا و عێراقدا ده‌ستپێده‌كات. هیوادارم سه‌ردانه‌كه‌م ببێته هۆكاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كا و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ عێراق ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ.
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، كه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێردا هه‌یه و گوتی: "توركیا له سه‌رجه‌م قۆناغه سه‌خته‌كاندا هاوكاریی گه‌له‌كه‌مانی كردووه. دووباره سوپاسی به‌ڕێز سه‌ركۆمار و گه‌لی توركیامان كرد بۆ هاوكارییه‌كانیان".
بارزانی باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا كرد و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی بازرگانییدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چ رۆڵێك بگێڕێت وتی"(په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا) رۆڵی هه‌رێمی كوردستان گرنگه. بەهۆی ئەوەی به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان توركیا و عێراق. هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا سوپاس بۆ خوا، به‌راورد به قۆناغه‌كانی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی باشتری له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌یه. قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق له ئێستادا نزیكه‌ی ١٣ ملیار دۆلاره".
وتیشی،" له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماردا، جارێکی دیکە باسی گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی كرا. هیوادارم كه قه‌باره‌ی بازرگانیی به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ردوولا خۆشحاڵ بكات، بچێته سه‌رووی ١٣ ملیار دۆلار. بۆ سه‌ركه‌وتنمان له‌مه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، توانیمان به‌تێروته‌سه‌لی باسی هاوێشتنی هه‌نگاوی پێویست بكه‌ین. ئه‌وه‌مان بینی كه سه‌ركۆمار له‌وباره‌یه‌وه خواستێكی زۆر ئاره‌زوومه‌نده و چاوه‌ڕێ ده‌كات له گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌خێرایی كاره‌كان جێبه‌جێ بكرێن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی سنووریی فیشخابوور كه ماوه‌یه‌كه له نێوان توركیا و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقدا باسی لێوه‌ده‌كرێت و شاندی هاوبه‌شی بۆ پێكهێنراوه بەپێویستی زانی ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌كی جددیی له نێوان هه‌ولێر، ئه‌نقه‌ره و به‌غدادا، تاوتوێ بكرێت. وه‌ك ده‌زانرێت توانای ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی ئێستا له هه‌ردوولاوه به‌رزكراوه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌ك پردی نوێ له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توركییه‌وه، له زاخۆ تونێل درووستكراون. ئامانجی ئێمه لێره‌دا، بریتییه له ده‌ستبه‌ركردنی ئاسانكاریی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق، هه‌رێمی كوردستان و توركیا".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌وه دانییه كه ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌نگاو بندرێت بۆ زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی.
له‌باره‌ی رۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بارزگانی نه‌وت له نێوان توركیا و عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هێڵی بۆڕی نه‌وتمان هه‌یه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان. له ئه‌گه‌ری ره‌وشێكی نه‌خوازراودا ئاماده‌ین هاوكاری حكوومه‌تی فیدڕالی عێراق بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی باشووری عێراق له سه‌روویانه‌وه كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به هێڵی بۆڕی نه‌وتی ئێمه‌دا هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت و ئه‌مه‌یشمان