لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسهر ڕێگەی سەرەکی نێوان قەڵادزێ ـ سەنگەسەر، ماتۆڕسوارێك برینداربوو.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی راپهڕین رایگهیاندووە، لەکاتژمێر 8:10 خولەکی ئەمشەو لە ڕێگەی سەرەکی نێوان قەڵادزێ ـ سەنگەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و (ماتۆڕسکیل)ێکی سێ تەگەری خۆیان بەیەکدا کێشا.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، كه له ئهنجامی ئهو روداوهدا ماتۆڕسوارهكه بریندار بووه و ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە، هاوكات دۆسییهی لێکۆڵینەوە بۆ روداوکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.