ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ نمایشێکی ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوە

هێلی لەڤ خانمە ساماکارو مۆدە و گۆرانی بێژ لە بینایەکدا کە پێدەچێت پڕۆژەیەکی نوێی بێت، نمایشێکی ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە.

لەڤ لە تۆڕی ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەشێوەیەکی نمایشکارانە وەک فاسیۆنەکان دەڕوات لە بیانەیەکی تازە دروستکراودا کە نازانرێت ئەو بیانەیە لەکوێیە، دەرەوەیە یان لە ناو هەرێمی کوردستانە.

 لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاکەو ناوبەناو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە، وگێنەیەک لەگەڵ خوشکە بچوکەکەی بڵاودەکاتەوە کە لە ئارایشتگاکەی کاردەکات.
 
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




AM:10:02:23/06/2019