كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە كاتی ئیستەنبوڵ، دەرگاكانی دەنگدان بەروی دەنگدەراندا داخران و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەستی پێكرد.
دانیشتوانی ئیستانبوڵ له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئەمڕۆوە، ئه‌و كه‌سه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتو ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزەیرانی 2019، هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو کە 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س مافی دەنگدانیان هەبوو.