له مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌زموونه گشتییه‌كان، له‌سه‌ر بردنه دواوه‌ی كچه خوێندكاره نیقابه‌كه بۆ پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یەک بڵاودەکاتەوە.
شه‌وی رابردوو، له كاتی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی ئه‌زموونه گشتییه‌كان و مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، كچه خوێندكارێك به‌ناوی زه‌ینه‌ب به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه (نیقاب) ده‌ركه‌وت و هاته ریزی پێشه‌وه، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌وه برایه دواوه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
لیژنەی رێکخستنی مەراسیمی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یران، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند" بەداخەوە کۆمەڵێک کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بۆ مەبەستێکی دیاریکراو، کەوتوونەتە تەقەو پڕوپاگەندەی ناڕاست و نەشیاو لەسەر دیمەنێکی مەراسیمەکە کە گوایە "قوتابییەکی باڵاپۆش" خراوەتە دواوە.
ڕاشیگەیاند" بۆ بەرچاوڕوونی هەمووان رایدەگەیه‌نین کە بردنەدواوەی قوتابییەکە هیچ پەیوەندی بە باڵاپۆشییەکەیەوە نەبووە، بەڵکو لە رێکخستنی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ئاستی هەرێم و لە چوارچێوەی ریزبەندی، داوا لە سێیەمەکان کراوە بچنە پشتەوە و دووەمەکان لە رێزی دووەم و یەکەمەکانیش لە پێشەوە بووەستن، ئەم قوتابییەش ئاستی دووەمی بە دەست هێنا بوو، بۆیە برایە ریزی دووەم، بۆیه ئەگەر ئێمە هەر نیەتێکی دیکەمان هەبوایە ئەوا هەر لە سەرەتاو بە مەرج بانگهێشتمان دەکرد".
هەر لە ڕوونکردنەوەکەشدا هاتووە، ئەم پروپاگەندانە هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی ئەو سەرکەوتنەی پڕۆسەی ئەزموونەکانی ئەمساڵ کە ئاستی دەرچوون بە بەراوردی ساڵی رابردوو، دوو بەرامبەرە.
وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانجەختیس دەکاتەوەو دەڵێت" ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە لە ئەمڕۆوە رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر ناوزڕان و تەشهیرێک دەگرینەبەر و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین".