هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی تونێلی پێشڕەوە وە شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت "تونێلەكە ئەمشەو و سبەی شەو دادەخرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە 24-6-2019، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی چاكسازی و پاككردنەوەی كامێرا و سێنسەرەكانی و گۆڕینی هەندێك لە گڵۆپەكانی ناو تونێلی پێشڕەو، تونێلەكە ئەمشەو و سبەی شەو دادەخرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، داخستنەكە لە سەعات 8 ی ئێوارە بۆ 1 ی شەو دەبێت.