ڤیدیۆ.. فەرهاد پیرباڵ بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەکات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەدا

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، د. فەرهاد پیرباڵ وەک ناڕەزایەتییەک بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەکات بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرووردەدا.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لەتۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوکراوەتەوە، د. فەرهاد پیرباڵ بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەدات لە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردەو دەرگا پرسگەی و پەنجەرەکانی دەشکێنێت.

هۆکاری ئەو هەڵوێستەی د. فەرهاد پیرباڵ دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی پێشاندان لەسەر ئەو کچە بالآ پۆشەی کە دوێنی لە کاتی وەرگرتنی نمرەکانیدا خرایە دواوە.

فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ ئەو کارەیدا رایگەیاند" ئەمجارە لەسەر زەینەبە کچی وەهابییەو جارێکی دیکە لەسەر کچی تۆیەو نیقابە".

دوێنی لەکاتی راگەیاندنی یەکەمەکانی سەرئاستی هەرێم، کیژۆڵەیەک لە میدیاکان وا بلآوکرایەوە لەبەرئەوەی بالآپۆشی لەسەردابوو خرایە ریزی پشتەوە، ئەمەش لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ناڕەزایتەی لێکەوتەوە،هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە ئەو زانیاریانەی رەتکردەوە کە گۆڕینی شوێنی ئەو خوێندکارە بۆ ریزی داوە هیچ پەیوەندی بە نیقاب پۆشینەوە هەبێت. 



PM:09:51:24/06/2019