رێبوار کەریم وەلی: بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی بەناوی کریستیانەکانەوە دەبێت بە وەزیر

رۆژنامەنووسێکی دیاری پارتی رەخنە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگرێت و پێی وایە بەهۆی یەکیتییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنایەت و دەشلیت" وەستان لەسەر یەکێتی و بەردەوامیی کۆبوونەوە لەگەڵیان بەفیڕۆدانی کاتە".

رێبوار کەریم وەلی رۆژنامەنووسی دیاری پارتی لە میانی وتارێکیدا لە ژێر ناونیشانی"ھات و نەھاتی یەکێتی" هۆکاری دواکەوتنی پێکنەهێنانی حکومەت دەخاتە ئەستۆی یەکیتی نیشتیمانی کوردستانو  دەڵێت"ھەر لە دەستپێکی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتەوە تا ئێستا، یەکێتی مەسەلەی دانانی پارێزگاری کەرکووکی کردووەتە بیانوویەک بۆ پەردەپۆشکردنی کێشەکانی خۆی. "

دەشلیت" یەکێتی تا بۆی کرا یاریی بە کات و بە میزاجی پارتی و حیزبەکانی دیکەش کرد. دوای تێپەڕینی ٩ مانگ بەسەر ھەڵبژاردنەکاندا و سەرباری رێککەوتنی لەگەڵ پارتی، رۆژێک بەشدارە و رۆژێک بەشدار نییە! لەبەرزترین ئاستەوە ئەو قسانەی لە کۆبوونەوە ناوخۆییەکانی خۆیان بەرامبەر بە پارتی و سەرۆک بارزانی دەیکەن، بە دەنگ و رەنگ دەگوازنەوە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. یەکێتی حیزبێکی ئیفلیجی نەخۆشە و دەیەوێ ئەو پەتایەش تا بۆی بکرێ بەناو حیزبەکانی دیکەدا بڵاوبکاتەوە".

ئەو رۆژنامەنوسەی پارتی باسی لەوەشکردووە" جارێ پێش ھەموو شتێک و بەرلەوەی باس لە ھاتنی یەکێتی بۆ ناو حکومەت بکرێت، ئەوە چوار مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە ئیستیحقاقی ئەوانە و ھیچ پەیوەندی بە مەسەلەی پێکھێنانی حکومەت و پشکی وەزارییەوە نییە، لە غیابی ئەواندا لەلایەن پارتییەوە پڕکراوەتەوە و یەک کەسی ناو یەکێتیش ناپرسێ ئەو پۆستە بۆچی پارتی بەڕێوەی دەبات کە باڵاترین دەسەڵاتی قانووندانانە لە کوردستان؟ کەس نییە بپرسێ ئایا یەکێتی بڕوای بە شەرعییەتی دامەزراوەکانی کوردستان ماوە؟".

 لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا رێبوار کەریم وەلی بە تەنزەوە دەلیت،  پارتی گوایە پۆستی سکرتێری پەرلەمانی (کە دوایی دەبێتە جێگر) داوە بە نەتەوەی تورکمان، بڕوا ناکەم ئەو خاتوونە بە خۆی و مێردەکەیەوە کە پێکەوە حیزبێکیان ھەیە، بتوانن بایی یەک کورسی پەرلەمان دەنگ بھێنن. ئینجا خۆشترین شتیش ئەوەیە کە بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی بەناوی کریستیانەکانەوە ببێ بە وەزیر! پارتی وەزیرێک بدە بە پارتی!
لینکی تەواوی وتارەکەی رێبوار کەریم وەلی 


AM:11:25:25/06/2019