پێشکەشکارێکی دیاری کوردستان نەشتەرگەری جوانکاری لوت ئەنجام دەدات

شایی عوسمان، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کورد ماکس شۆ چەند وێنەیەکی بە لەزگەیەی لوتەوە بڵاوکردەوە.

خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردماکس شۆ، شایی عوسمان لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە پلاستەری  دوای نەستەرگەری جوانکارییەکەی پێوەیەو هەوادارانیشی دەڵێن "پلاستەر بووە بە مۆدێل".

شایی عوسمان پێشتر ئەندامی تیپی ھونەرە میلیەکانی سلێمانی بووە و لە چەندین چالاکی ھونەری و جۆراوجۆر و کولتووری بەشداریکردووە و یەکێک بووە لە خانمەکانی ئەو تیپە ھەڵپڕکێیە.

"شایی عوسمان" یەکەم وێستگەی ڕاگەیاندنی لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ" دەستپێکردووە و ئێستە بەرنامەی "چێژبڕکێی" کە ھەفتەی دووجار پەخش دەکرێت پێشکەش دەکات.


PM:10:15:25/06/2019