عیراق: سبەینێ تاقیکردنەوەی گشتی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەست پێدەکات

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پێنج شەممە دەست بە ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بۆ ساڵی 2018-2019 دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایدەکات، سبەینێ 465.409 خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی دەكەن.

ئەوەسخراوەتەڕوو، سبەینێ 27-6 بە سەرجەم بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەست بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی 2018-2019 دەكرێت.

هاوکات، وەزارەتی پەروەردە هیوای سەركەوتن بۆ خوێندكاران دەخوازێت و داواشیان لێدەكات سەرجەم ئامادەكارییەكانیان ئامادە بكەن بۆ دەستپێكردن بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ.


PM:03:03:26/06/2019