ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران لاوازن و هیچ زیرەکیان نییە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ  ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکردایەتی ئێران لاوازن و هیچ زیرەکیان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەمە ترامپ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس لە بارەی بەرپابونی جەنگیان لەگەڵ ئێران ئاماژەی بەوەکرد،گەر جەنگیان لەگەڵ ئێران دەستپێبکات ئەوا ئەمریکا هیچ هیزێکی پیادەی لەو جەنگەدا نابێت.

لەبارەی هێزی ئێرانەوە جەختی لەوەکردەوە" سەرکردایەتی ئێران لاوازن و هیچ زیرەکیان نییە".

سەرۆکی ئەمریکا هیوای ئەوەی خواست جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بەرپانەبێت،چونکە ماوەکەی درێژە ناخایەنێت.

ئەم لێدوانەی ترامپ لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەیەکی ڕابردودا لێپرسراوانی باڵای هەردوو وڵات زۆرترین لیدوانیان دژبەیاک داوە،بەتایبەتی دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە کە بوە هۆی ئاڵۆزکردنی پەیوەندیەکانیان.


PM:05:56:26/06/2019