پێنجوێن فێنكترین ناوچەی هەرێمە

كەشناسی نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەممەی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە پێنجوێن فێنكترین ناوچەی هەرێمە.

بەگوێرەی بڵاوكراوەی كەشناسی نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی لە قەزای پینجوێن تۆماركراوە كە ١٨ پلەیە، لە پارێزگای هەولێر لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرما ٢٠ پلەیە.

لە پارێزگای دهۆك لە كانی ماسی ٢١پلەیە، لە پارێزگای كەركوك لە ناوچەی میدان ٢٥پلەیە، هەروەها لە پاریزگای هەڵەبجەش نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو بریتیە لە ٢٥ پلە.



ئه‌م بابه‌ته ‌786 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:19:27/06/2019