لەناو بازاڕی قەڵازدزێ، باندێکی چوار کەسی بە سێ هەزار و 400 دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران کە ویستویانه له بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین هاتووە " پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان 500 دۆلاریان له بازاڕ ساغ كردۆته‌وه، دوو هەزار و 900 دۆلاریش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەرین:
پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كه له بازاڕی قه‌ڵادزێ مامه‌ڵه به پاره‌ی ساخته‌وه كراوه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه و دواتر باندێكیان ده‌ستگیر كرد كه پێكهاتوون له 4 كه‌س و 3400$ سێ هه‌زار و چوار سه‌د دۆلاری ساخته‌یان پێ بووه و ویستویانه له بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه.
پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به وته‌ی خۆیان 500$ دۆلاریان له بازاڕ ساغ كردۆته‌وه، 2900 دۆلاریش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشنی تاوانی پشده‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، دواتر له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ ده‌ستبه‌سه‌ر 100$ دۆلاری تردا گیراوه كه پێشتر ئه‌و بانده ساغیان كردۆته‌وه.
به فه‌رمانی دادوه‌ر و به مادده‌ی 281 ئه‌ندامانی بانده‌كه ڕاگیر كراون، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵیهوهش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.