سەرەڕای شەهیدبوونی چەند هاوڵاتی بۆردومانی تورکیا دەستیپێکردەوە

دوای ئەوەی دوێنێ لە بناری چیای قەندیل بۆردومان بووە هۆكاری شەهید و برینداربوونی چەندین كەس، شەوی رابردوو جارێكی تر بۆردومانی چیاكان دەستی پێكرد.

ماڵپەڕی "رۆژنیوز"ی نزیک لە پەکەکە، بڵاویکردەوە شەوی رابردوو لەهەرێمی مەتینای ناوچەی هۆزی بەرواری گوندی‌ كەستێ‌ لەلایەن بارەگاكانی سوپای توركیا تۆپباران كراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە تۆبپارانەكە ماوەی زیاتر لەنیو كاتژمێر بەردەوام بووەو هیچ زانیارییەك لەبارەی زەرەرو زیانەكانی تۆپبارانەكەوە نەزانراوە.


PM:08:06:28/06/2019