وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات نابێت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بڕینی مۆڵه‌تەکە بكات.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به ژماره (10003) كه لە 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا ده‌رچووه و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان كراوه‌و کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تێیدا مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی مامۆستایان خراوه‌ته‌ڕوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە نوسراوەکە هەشت خاڵەو تیایدا هاتووە، مامۆستا مافی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی هه‌یه پێویسته له یه‌كی ته‌مووز تا 30ی ئابی 2019 له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و به‌رواره به دواوه هیچ نوسراوێك كاری پێناكرێت".
هاوکات، نابێت مامۆستا ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی بۆ بكرێت تاوه‌كو فه‌رمانی وه‌زاری و فه‌رمانی كارگێڕی بۆ ده‌رده‌چێت به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یاخود قوتابخانه لێی به‌رپرسیار ده‌بن.