قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ههولێر ئاشکرایدەکات، دەستگیراوە بەسەر 20 تەن دەرمانی ساختە و رێگەپێنەدراو و نەشیاودا.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ههولێر لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی(سپی) کەوتوە تیایدا هاتووە "رۆژی دوشەمە ١ی تەمموزی ٢٠١٩ لیژنەی باڵای بەدواداچونی دەرمان بەسەرۆکایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی ڕێکخراو سەربە ئاژانسی پاراستن و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بە ھاوکاری و بەشی پۆلیسی شارەوانی، کۆگایەکی نهێنیی دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراویان له هەولێر دەست بەسەرداگرت".
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ههولێر ڕاشیگەیاند " كۆگاكە كەوتۆتە سەر ڕێگای هەولێرـ گوێڕ، و تیایدا بڕی 20 تەن دەرمانی ساخته و رێگەپێنەدراو و نەشیاوی تێدابوە، كە بەشێكی زۆر ئەو بەناو دەرمانانه تایبەت بو به بەهێزکردنی توانای جنسی پیاوان و ئافرەتان بەشێکیش تایبەت بون به دابەزاندنی کێش".
ئەوەشخراوەتەڕووە، هەمو دەرمانەکان لەلایەن لێژنەکەوه دەستیان بەسەردا گیرا و خاوەنەکەشی دەست بەسەرکراو پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوە کراو.