بەرێوبەرایەتی هاتوجۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە 540 رووداوی هاتوچۆڕووی داوەو 75 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه "كاروان محه‌مه‌د" وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ڕووداوەکانی 6 مانگی ڕابردووی ساڵی 2019ی راگه‌یاند" له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 540 رووداوی هاتوچۆ له سنوری پارێزگاكه تۆماركراوەو 75 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 1459 كه‌سیش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان بوون كه 41 كه‌س بوون، هه‌روه‌ها زۆرترین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی بووه كه 54 كه‌س بووه.
سه‌باره‌ت به جۆری ئۆتۆمبێله‌كانیش ئاشکرایکرد، 417 ئۆتۆمبێلیان له‌جۆری تایبه‌ت بوون و 183 ئۆتۆمبێلیان بارهه‌ڵگر و 132 ئۆتۆمبێلیان گشتی و 56 ماتۆڕ سكیل و 14 ئۆتۆمبێلی بیانی بوون.
وتیشی" له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا له سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه 1459 هاووڵاتی برینداربوون، به‌راورد به ساڵی پاریش رێژه‌كه كه‌می كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2018 دا 1555 هاووڵاتیی بریندار بوون".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتیشی "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 135 هه‌زار و 630 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ شۆفێرانی سه‌رپێچیكار كراون، داهاتی شه‌ش مانگی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش زیاتر له 67 ملیار دینار بووه".