قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، کۆبووەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته ڕه‌وشی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌و پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوریش ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 2ی 7ی 2019، قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جینین هینیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كۆبۆوه‌و پرسی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌ی پارێزگای كه‌ركووكیان تاوتوێكرد.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، قوباد تاڵه‌بانی به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت هه‌رچی زووه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به تایبه‌تیش ئه‌و گرفتانه‌ی له‌باره‌ی نه‌وت و بودجه هه‌ن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كه‌ركوكیش، قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به وه‌فدی میوانی راگه‌یاندووە پێویسته ڕه‌وشی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوریش ده‌ستپێبكاته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كار بۆ پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی شاره‌كه بكه‌ن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به بۆچونی سه‌رۆك مام جه‌لال- دا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی كه‌ركوك، كه وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری مێشك هه‌ستیاره‌و ده‌بێت زۆر به ووردی ئیشی تێدا بكرێت و گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌یی تێدا به‌رپابێت.