دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی هاوڵاتیانی بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو وڵاتی سعودیە رۆژی پێنج شەممەی داهاتووە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دواتر بەچەند قۆناغێك سەرجەم گەشتەكان ئەنجامدەدرێن و حاجیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەرێدەكەون.
پێشتر عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ سعودیە داوایكردبوو پشكی عیراق لە33 هەزارەوە بۆ 50 هەزار بەرز بكرێتەوە و بەرپرسانی ریازیش رەزامەندیان لەسەر داواكارییەكەی دەربڕیوە.