دەشنێ موراد گۆرانیبێژ دیار و چالاکوان ڤیدیۆیەکی خۆی لەناو ئاودا بڵاودەکاتەوە.
دەشنێ لەو ڤیدیۆیەدا وا دەردەکەوێت کە بەهۆی گەرما هاوینەوە چوەتە بەردەم ڕێژنەی تاڤگەیەک و تەواو تەڕ بوو.
دەشنێ موراد لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.