تورکیا سنوری پشدەر بۆردومان دەکات

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا چیای سادریان لەنزیل گوندی قەڵاتوكان، لە دەڤەری پشدەر بۆردوومانكرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو فڕۆكەی جەنگی سوپای توركیا، چیای سادریان لە سنووری شارەدێی ژاراوا، لەدەڤەری پشدەر بۆردوومانكرد.

فڕۆكەكان ماوەی 40 خولەك بەردەوامبوون لە بۆردوومانكردن و لە ئێستاشدا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.


PM:02:59:05/07/2019