دۆکۆمێنت.. لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داواکاری گشتی هاتە دەنگ

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت " داواكاری گشتی عێراق دەستیكرد بە گرتنبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی سەبارەت بە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران".

غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕامگەیاند سکاڵا لەدژ حکومەتی هەرێم تۆمار ئەکەم لەبەرامبەر نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و گواستنەوەی ئەندامێکی داواکاری گشتی هەولێر، نوسراوێکم ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق کرد کەهەستن بە جێبەجێکردنی دەستور و دەسەڵاتەکانی خۆیان و سکاڵا تۆماربکەن دژ بە حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم و بەغداد، لەپێناو بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە هیچ گوناهێکیان نیە لەم بابەتەدا قوتیان ببڕێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داواکاری گشتی وەڵامی داواکاریەکەی دامەوە بەنوسراوی ژمارە (242) لەڕێکەوتی 17_6_2019 دەرچووە، تێیدا باسیانکردوە کە ڕێکاری یاساییان گرتوەتەبەر بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم بە تایبەتی وەزیری دارایی لە دواکاری گشتی هەولێر بەنوسراوی ژمارە(1 تحریک 2019)".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان گومان دەکات لە سەركەوتنی كەیسەكەو دەڵێت " ئەویش بەو پێیەی ئەركەكە بە داوكاری گشتی هەولێر سپێردراوە و رایگەیاند "لێرەوە کارەکان دەکەوێتە ئەستۆی داواکاری گشتی هەولێر و دادگای هەولێر، بەڵام ئاشکرایە دادگا لێرە سەربەخۆی خۆی ناپارێزێت و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بە گشتی کارناکات، وە بەپێی زانیاری بەندە لە دادگای هەولێر داوای پارێزەری وەزارەتی داراییان کردووە".

غالب محەمەد ئەوەش دەخاتەڕوو كە بە هۆی ئەوەی "دادگا(ی هەولێر) توانای بڕیاردانی لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت نیە، بۆیە لە قۆناغی دووەمدا سکاڵا ئەبەمە دادگای فیدراڵی، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لەم کەیسەدا چونکە پێشتر لە داواکاری گشتی سکاڵا کراوە هیچ ڕێگایەکی ترنەماوە و هیچ پاساوێکیان بۆنامێنێتەوە".





PM:10:01:05/07/2019