دوای پیشکەشکردنی دی یۆنگ هەڕەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دی یۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەجاکسی پێشکەشی هاندەران و راگەیاندنەکان کردوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشی بۆ سازکرد.

دی یۆنگ لە یانەی ئەجاکسەوە بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووەو ئەمڕۆ پێشوازییەکی گەرمی لەو یانەیە لێکرا.

لە کاتی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەو یاریزانە رایگەیاند" دەمەوێت لە یاری کلاسیکۆی ئەم وەرزە کە یەکەم یاری لە ناو یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت، ٥-٠ لە یانەی ریاڵ مەدرید ببەینەوە، چونکە یانەی بەرشەلۆنە لەم ساڵانەی دوایی بردنەوەی گەورەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، منیش دەمەوێت بردنەوەکان بەردەوام بێت و بەشداری تێدا بکەم.

دەشڵێت" وەرزی رابردوو ئێمە ریاڵ مەدریدمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان کردە دەرەوە، یانەی بەرشەلۆنەو سەرۆکی ئەو یانەیە پەیوەندیان بە منەوە کردو زۆریان پێخۆشبوو.



PM:11:41:05/07/2019