هاوسەری پێشووی سەعدی پیرە کۆچی دوایی کرد

هاوسەری پێشووی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ولآتی نەمسا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ ٦ ی تەموز بەهۆی نەخۆشیەکی درێژخایەنەوە لە ولآتی نەمسا، خاتوو " هێرتە " هاوسەری یەکەمی سەعدی ئەحمەد پیرە کە ئافرەتێکی نەمساویە کۆچی دوایی کرد.

سەعدی ئەحمەد پیرە کە ئێستا هاوسەرێکی تری هەیەو لەو جیابۆتەوە، لە هاوسەرە نەمساویەکەی کە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد خاوەنی کچ و کورێکە بەناوی ( ئاکۆ و تارا )وە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەسەردانێک بۆ بە هاناوەچوونی هاوسەری یەکەمی لە ولآتی نەمسایە.  



PM:12:13:06/07/2019