د. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوا لە لە محەمەدی حاجی مەحمود دەكات خانووەكەی چۆڵ بکات

پارێزگاری سلێمانی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی "محه‌مه‌دی حاجی" مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات و داوای لێده‌كات ماڵێكی له‌ سلێمانی چۆڵبكات 

لە ئاگاداركردنەوەیەکدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بۆ محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی ناردووە  كە هاوپێچی دوو نوسراوی دیکەشی لەگەڵدایە، داواكراوە بە هێزێكی پۆلیس موڵكەكەی پێچۆڵبكەن، چونکە ماوەکەی تەواو بووە. 

هاوکات ئەو خانووەی شەقامی سالم نزیکەی 28 ساڵە  لەلایەن محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دەستی بەسەردا گیراوە.



PM:03:45:06/07/2019