لە راپۆرتەکانی ویکلیکس بەتایبەتی ئەو نامانەی باڵویزی ئەمەریکا لە بەغدا بۆ وەزارەتی دەرەوەو باڵوێزخانەکانی تری وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا ناردووە، هەڵوێستو رای خراپی لەسەر کورد و بارزانی هەیە، لەشوێنێکدا دەڵێت " باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق: بۆ حکومه‌تی عێراق بارزانی بێ یارمه‌تی ده‌ره‌کی له موزعجێکی بچوک زیاتر نییه".
هەر لەم راپۆرتەی ئەمڕۆدا باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا هێندە هەڵوێستی خراپەو بەلای عێراقدا دایدەداتاشێت دەیەوێت بگەڕێت بەشوێن رێککەوتنەکانی وڵاتەکەی و بەغدا تا بارزانی رادەستی عێراق بکرێتەوەو دادگایی بکرێت، لە راپۆرتەکەدا هاتووە " به‌ره‌چاوکردنی په‌یوه‌ندی درێژخایانی ئه‌مریکا و عێراق، به‌گرنگی ده‌زانم که‌سێک به‌وردی چاو به موعاهه‌ده‌ی راده‌ستکردنه‌وه‌ی ساڵی 1937 نێوان ئه‌مریکا و عێراقدا بخشێنێته‌وه (کۆپیمان نیه). ئه‌گه‌ر موعاههدهکه هێشتا به‌کاره یان له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان زیندو بکرێته‌وه، چی روده‌دات ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق موعاههدهکه به‌کاربهێنێت تا بارزانی بۆ دادگایی‌کردنی بگه‌رێنێته‌وه بۆ عێراق".