هەلی کار لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەکەوە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان ڕایدەگەینێت،  کە پێویستی بە کەسێکە لە  ڕەگەزی مێ لە بواری ژمێریاری و بڕی مووچەی مانگانەش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتی كار و ڕاهینانی پیشەیی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (سپی) كەوتووە، ڕایگەیاندووە" پێویستمان بە كارمەندیك هەیه له ڕەگەزی مێ بۆ كاری ژمێریاری له كەرتی تایبەت به مووچەی 400 هەزار دینار".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە دەبێت كەسەكە زمانی عەرەبی یان فارسی به باشی بزانێت و قسەی پێ بكات .

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوازیار دەبێت پەیوەندی بكات بە ژمارە تەلەفۆنی 07719634664 بۆ وەرگرتنی زانیاری.


PM:08:21:07/07/2019