بەهۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران دوو پێشمەرگەی كۆمەڵە بریندار بوون

بەهۆی تۆپیارانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناوچە سنوریەكانی هەرێم دوو پێشمەرگەی كۆمەڵە برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" ناردووە ڕایگەیاندووە "لە درێژەی تۆپبارانەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیدا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكان پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە٢٠ی پووشپەر و بۆ رۆژەی دووهەم فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی سپای پاسداران بنكەیەكی هێزی سەرسنووری كۆمەڵەیان لە دۆڵی رۆست لە ناوچەی باڵەكایەتی بۆردمان كرد".

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە "لە ئاكامی ئەم بۆردمانەدا كە ماوەی زیاتر لە كاتژمێر و نیوێكی خایاند بێجگە لە زەرەروزیانی ماڵی دوو پێشمەرگەی قارەمانی كۆمەڵە بریندار بوون كە بەداخەوە برینی یەكێك لە هاورێیانمان قورسە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە".



ئه‌م بابه‌ته ‌370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:07:11/07/2019