یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەسمی گواستنەوەی هێرشبەری فەرەنسی ئەنتوان گریزمانی بۆ
ریزەکانی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە
ئەو یاریزانەی بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ گواستووەتەوە کە نرخی هەڵوەشانەوەی
گرێبەستەکەیەتی و ئەو بڕە پارەیەش بە ئاتلەتیکۆ مەدرید دراوە.
یانەکە
رایگەیاندووە سبەی شەممە پشکنینی بۆ دەکرێت و پێشکەشی هاندەران دەکرێت.
بەرشەلۆنە نرخی
هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر ئەو یاریزانە داناوە.