مووچەی شەش وەزارەت دابەشدەکرێت

بریارە وەزارەتی دارایی ئەم هەفتەیە مووچەی شەش وەزارەت دابەش بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی راگەیاند" وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەو هەفتەی داهاتوو مووچەی زیاتر لە شەش وەزارەت دابەشدەکرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش ئاشکرا دەکات رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ کەس و کاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.

دوای ئەوان مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و خوێندنی باڵاو سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف وکاروباری ئاینی لەگەڵ کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته ‌8248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:09:12/07/2019