کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و بیناسازیی لە شاری هەولێر گڕی گرت و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەناو كۆگاكەدا كەرەستەی كارەبایی و ناو ماڵی تیدابووە زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووە.
كۆگاكە دەكەوێتە تەنیشت تاوەری داد لەنزیك دادگای هەولێر، تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، تائێستاش جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.