به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی 10 ساڵه‌كه‌یان مووچه‌ی پێنج هه‌زار زیندانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دەبڕدرێت.
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند "له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه، مووچه‌ی زیاتر له 5 هه‌زار زیندانیی سیاسی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بڕدرێت كه‌ماوه‌ی 10 ساڵه پێیان ده‌درێت.
ئێمە وەكو داكۆكیكاری زیندانیانی سیاسی، داوامانكردوە هاوشێوەی بەغداد، لە هەرێمی كوردستانیش پێدانی ئەو مینحەیە لە ماوەی 10 ساڵەوە بۆ 25 ساڵ درێژبكرێتەوە و ئەو كەسانەشی دۆسیه‌كه‌یان ته‌واوبوه و تائێستا مینحه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتوه پێیان بدرێت".
فواد عوسمان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی پێشتر له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، زیندانیانی سیاسی مانگانه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ مینحه‌یه‌كیان پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌م مانگه‌وه مینحه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت 10 ساڵه‌كه‌یان ته‌واوكردووه