ئاریاس جاڤان سکاڵای یاسایی لەسەر هۆنیا کەمال تۆمار دەکات

گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئاریاس جاڤان " لە نوێترین پۆستدا داوا لە هۆنیا کەمال" دەکات لەمەودوا دوێتەکەی نێوانیان نەڵیتەوە.

ئاریاس جاڤان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند" گۆرانی (من و تۆ) بەهمەی من و خاتو هۆنیا کەمالە لەلایانە خۆمەوە هەموو کارێکی بۆکراوە، بە مافی خۆمی دەزانم لەمەوبەدوا ڕێگە نەدەم ئەم بەرێزە بەهیچ جۆرێک بە هیچ شێوازێک یا لە هیچ پرۆگرامێک و هیچ بۆنەیەک ئەم بەهرمە بەتەنیا یان لەگەڵ کەسی تر بڵیتەوە جگە لەوەی خۆم ئاگاداربکریمەوە، لە ئەگەری رێزنەگرتن لەو قسانە من بەمافی خۆمی دەزانم سکاڵای یاسایی تۆماربکەم.

کلیپی "من و تۆ" یەكەم بەرهەم و كاری هونەری خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا بوە لەگەڵ كوڕە گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان، هۆنیا جگە لە كاری هونەری كاری فاشیۆن دەكات و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی بەرچاوی هەیە، یەکێک بوو لە بەشداربوانی پرۆگرامی کورد ئایدڵ.

ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.



PM:11:16:13/07/2019