فەرهاد پیرباڵ ماڵی وەفایی دەسووتێنێت

د. فەرهاد پیرباڵ کە هەفتانە دەبێتە پرسی میدیاکان بەەهۆكارێكی نادیار، كتێبخانەیەكی وەفایی لەشاری هەولێر سووتاند.

د. فەرهاد پیرباڵ لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڤیدیۆی ساتی سوتانی كتێبخانەكەی داناوە.

لە کاتی سووتانی کتێبخانەکەدا پیرباڵ هێرشدەکاتە سەر بەرپرسێکی میدیاکاری پارتی و سەرۆکی ئێستای هەرێم. 

سۆران عەزیز، شەرپەشتیاری کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "پێشتر ئاسایش و پۆلیسم ئاگادارکردووەتەوە کە فەرهاد پیرباڵ بە نیازە کتێبخانەکەم بسوتێنێت، بەڵام کەس گوێی لێنەگرتووم".



AM:10:33:14/07/2019