ئەمشەو کۆتایی بە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای
٢٠١٩ هات و تێیدا هەڵبژاردەی جەزائیر و
سەنیگال سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی سەنیگال توانی ١-٠ لە تونس بباتەوەو پلیتێکی
یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
لە یاری دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی، جەزائیر توانی ٢-١ لە نەیجیریا بباتەوەو
دووەم پلیتی یاری کۆتایی ببڕێت.
گۆڵی سەرکەوتنی جەزائیر ریاز مەحرەزی یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی لە
خولەکی ٩٤ تۆماری کرد.
رۆژی هەینی ١٩-٧- ٢٠١٩ هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و جەزائیر لە کاتژمێر
١٠:٠٠ یاری کۆتایی دەکەن.