ڤیدیۆ.. ئاگرێک لە هەواری شاری سلێمانی دەکەوێتەوە

پێشینێوەرۆی ئەمڕۆ ١٥ ی تەموز ئاگرێک لە هەواری شاری سلێمانی کەوتەوە، تیمەکانی ئاگر کوژاندنەوە زۆر بەزووی کۆنترۆڵیان کرد.

پەیامنێری سپی لە سلێمانی رایگەیاند " ئاگرێک لە بەشی خەباتەکەی پارکی هەواری شار کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای سلێمانیەوە و گەورەترین پارکە لە سلێمانی کەوتەوەو پنتایەکی کەمی پارکەکە ئاگری گرت، بەلآم هەرزوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژاندەنەوەو کۆنترۆڵکرا".

پاركی هەواری شار دەكەوێتە سەر رێگەی سلێمانی - قەیوان لە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی و بە 3 قۆناخ كاری تێداكراوە، زیاتر لە 3000 جۆر نەمام و گوڵی تێدا چێنراوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بە سیستەمی ئەلیكترۆنی رێكخراوە، لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٦دا کرایەوە.

پارك هەواری شار، لە سەر رووبەری 4400 دۆنم زەوی دروستكراوە، بە دووەم گەورەترین پارك هەژماردەكرێت لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست.



PM:01:11:15/07/2019